پێگەیاندنی مرۆڤێكە كە توانای بیركردنەوەی بەرزە وئاسۆی ڕوانینی فراوانە و دەتوانێت بە خێراییەكی زیاتر ڕەهەندی كێشەكان ببینێت و باشتر گرفتەكان بناسێت و ئاسانتر چارەسەریەكان دیاریبكات .
پەرەپێدان و هاندانی داهێنانە لە توێژینەوەی زانستی و پێشنیار و لێكدانەوەی نوێ بۆ كێشە مەعریفی و هزرییەكان لە ئێستادا .
جەختكردن لەسەر هزرینی فەلسەفیی دروست، لەسەر بنەمای ئازادی و یەكسانی و مافەكانی مرۆڤ.
جەخت كردن لەسەر بە كولتووركردنی هزری رەخنەیی و دۆزینەوەی چارەسەری كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆ و تێگەیشتنی بەرامبەرەوە.
بە کولتورکردنی فەلسەفە لە کوردستان و پێگەیاندنی وانەبێژ ومامۆستای شیاو بە مەبەستی وتنەوەی وانەی فەلسەفی لە قوتابخانەكاندا، هەروەها کادیری فەلسەفیی بۆ دامەزراوەکانی دیکە.
کوردى
English 
