كۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان له ساڵى (٢٠٠٤) دامه‌زراوه، ئه‌وكاته سه‌ر به (زانكۆى كۆیه ) بووه، له ڕێكه‌وتى (٢٠١١/١٠/١٢) خراوه‌ته سه‌ر (زانكۆى ڕاپه‌ڕین)، له‌گه‌ڵ كۆلێژى (په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت) به‌یه‌كه‌وه لكێنراون، به‌ڵام به فه‌رمانى زانكۆییمان ژماره (٧٣٠) له ڕێكه‌وتى (٢٠١٣/١١/١٤) پاڵپشت به فه‌رمانى وه‌زارى ژماره (١٨٠٨) له ڕێكه‌وتى (٢٠١٣/١٠/٢٨) دووباره كراونه‌ته‌وه دوو كۆلێژى سه‌ربه‌خۆ.
كۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان, له چوار به‌ش پێكدێت: (مێژوو، جوگرافیا، فه‌لسه‌فه، یاسا).
ژماره‌ى خوێندكارانى كۆلێژه‌كه بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦- ٢٠١٧) بریتییه له (٩٠٤) خوێندكار.
ئه‌م كۆلێژه پێنج خولى ده‌رچوونى هه‌یه. ژماره‌ى ده‌رچووانى (١٥٧) خوێندكاره، بۆ ساڵى (٢٠١٥- ٢٠١٦)كه خۆیان له به‌شه‌كانى (مێژوو، جوگرافیا، فه‌لسه‌فه) ده‌بیننه‌وه، چوونكه به‌شى (یاسا) تاكو ئێستا ده‌رچووى نییه.ئامانجى كۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان بریتییه له: پێگه‌یاندنى مامۆستا، توێژه‌ر، پارێزه‌ر، كادیرى پسپۆڕ‌و به‌تواناو چالاك له پێناو خزمه‌تكردنى گه‌ل و نیشتیمان و كۆمه‌ڵ و داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم و بوژاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى سێكته‌ره‌كانى ژیان له كوردستاندا.
کوردى
English 
