له ڕاستیدا مێژوو گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی له ژیانى مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه، هه‌ر بۆیه خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ى مێژوو بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، ئه‌م زانسته په‌یوه‌ندى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌موو زانسته‌كانى تردا هه‌یه، به جۆرێك هه‌موو زانسته‌كان مێژووى خۆیان هه‌یه، مێژوو له هه‌موو شارستانیه‌ته‌كاندا بایه‌خى تایبه‌تى پێدراوه دواى چه‌رخى پیشه‌سازى و گۆڕانكاریه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كان زانستى مێژوو پێشكه‌وتنى زۆرى به خۆوه بینیوه.
ئێستا مێژوو یه‌كێكه له‌و زانستانه‌ى له زۆربه‌ى زانكۆكانى جیهان ده‌خوێندرێت و بایه‌خى گه‌وره‌ى پێ ده‌درێت، له‌سه‌ر ئاستى توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه، چه‌ندین سه‌نته‌ر و كۆنفرانس و كۆنگره‌ى گه‌وره‌ى جیهانى بۆ به‌ستراوه.
دیاره په‌یامى ئێمه‌ش له كردنه‌وه‌ى به‌شى مێژوو بۆ ئاگاداربوونه له مێژووى گه‌لانى جیهان و مێژووى كورد به تایبه‌تى، ئێمه‌ى كورد له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا پێویستى زۆرمان به‌وه هه‌یه، بایه‌خى زۆر به‌و زانسته بده‌ین و نه‌وه‌كانمانى له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكه‌ین.
بۆیه دواى كردنه‌وه‌ى زانكۆى ڕاپه‌ڕین به‌شى مێژوو یه‌كێك بووه له به‌شه گرنگه‌كان و تونیوایه‌تى په‌یامى خۆى بگه‌یه‌نێته جێ له خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه و پێگه‌یاندنى چه‌ندین كه‌س له‌بوارى مێژوودا، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه به‌هۆى زۆرى داواكارى و خواست له سه‌رى توانیویه‌تى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى خۆى به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها به‌شێكى به‌رچاوى ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه توانیویانه هه‌لى كار بۆ خۆیان دابین بكه‌ن. به‌شێكیش له ده‌رچوانى خوێندنى باڵایان له زانكۆكانى كوردستان و ئه‌وروپا و وڵاتانى عه‌ره‌بى ته‌واو كردووه و ئێستا خه‌ریكى خزمه‌تن له زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌كادیمى و زانستیه‌كان.
کوردى
English 
