ئامانجى به‌شه‌كه‌مان بریتى یه له زیاتر بره‌ودان به خوێندن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پێگه‌یاندنى كادیر. هه‌روه‌ها ئامانجمانه هه‌وڵه‌كانمان فراوان بكه‌ین له سه‌ر به‌شداریكردن له كۆنگره و كۆنفرانسه ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌شدارى خوێندكار و توێژه‌رانى ئه‌م به‌شه به چالاكى جۆراوجۆر.
ئامانجێكى تر‌ى ئه‌م به‌شه بریتى بوو له كردنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا كه سه‌ركه‌وتوانه ئامانجه‌كه‌مان به‌دى هات دواى ئه‌وه‌ى بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٤- ٢٠١٥ماسته‌ر له به‌شه‌كه‌ماندا كرایه‌وه ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكى گه‌وره به ناوچه‌كه و زانستى مێژوو ده‌كات و ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵێك پسپۆر بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه بكات.
کوردى
English 
